پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری _ وێنە: 964
وەزیر واژۆی وەرگرتنەکەی کردووە
وەزارەتی دارایی: هێشتا چاوەڕێی 700 ملیار دینارەکەین
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، هێشتا هیچ بڕە پارەیەک نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم و تا ئێستا چاوەڕێن پارەکە بگات و لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی وەریبگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە 11.12.2023، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە بانکی رەشید واژۆی گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری کردووە، کە بڕیارە بەغدا وەک بەشێک لە 700 ملیار دینارەکە بینێرێت بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
پێشتریش لە بەغدا، وەزیری دارایی واژۆی 500 ملیار دیناری دیکەی کردووە لە بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراق.
لە رێکەوتی 10.12.2023، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بڕی 700 ملیار دینار وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەوە سێیەم وەجبەی ئەو قەرزەیە، کە لە ماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە، بەڵام هێشتا نازانرێت کەی لیستی موچە رادەگەیەنرێت.
ناوهڕاستی مانگی ئهیلولی رابردوو، دوای سهردانی سهرۆك وهزیران و شاندی كوردستان بۆ بهغدا و كۆبوونهوهیان لهگهڵ حكومهتی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ موچهی سێ مانگی 7 و 8 و 9ی موچهخۆرانی ههرێمی كوردستان.