بەهۆی بایکۆتەوە ناچێتە قوتابخانە

کچێکی نۆ ساڵان بووەتە کەبابچی

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

چنار کچێکی تەمەن نۆ ساڵانە، دانیشتووی قەزای کەلارە و لە پۆلی سێی سەرەتاییە، بەڵام بە ھۆی بایکۆت و نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، رۆژانە دەچێتە کەبابخانەکەی باوکی لە ساڵح ئاغا و یارمەتی دەدات.

بەیانیان کاتژمێر 8 لەگەڵ باوکی دێتە دوکان، لە 9ی شەودا دەچنەوە ماڵەوە، چنار زۆر دڵخۆشە بە یارمەتیدانی باوکی و دەڵێت، فێری ھەموو ئیشەکان بووم.

زانا عەبدوڵا باوکی چنار، دەڵێت لە بری ئەوەی بڕواتە کۆڵان لای خۆم بێت باشترە، موشتەریەکانیشمان ھەموویان دەیناسن، کە دێنە ئێرە پێش ھەموو شتێک ھەواڵی چنار دەپرسن.

باوکی دەڵێت: حەزدەکەم لە داھاتوودا ببێتە شێفێکی زۆر باش.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بدەن بە روبعێک نایکەم بە کەباب"