نزیكەی 255 ملیۆن دینار

زه‌وی روكن ده‌فرۆشن بۆ قیرتاوكردنی كۆڵانه‌كان

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رەزامەندییان دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 254،620،000 دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەڵەبجە.

وەك لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە و له‌ په‌یجی وه‌زاره‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوژمەكە لەسەر رێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەوی روكنی شارەوانیی هەڵەبجەیە و بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی قیرتاوكردنی چەند كۆڵانێكه‌ لە گەڕەكی ئەندازیاران، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ره‌زامەندی لەسەر خەرجكردنی دراوە.

له‌ رۆژانی رابردوو وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی شاری هەڵەبجەی كرد و لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارەكە كۆبووەوە و بەدواداچوونی بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

شارەوانی هەڵەبجە زەویە روکنەکانی دەخاتە مەزادەوە

شارەوانی هەڵەبجە زەویە روکنەکانی دەخاتە مەزادەوە