نیوە زیاتری دەنێردرێتە دەرەوە
هەر تۆنێک ئالیک 70 دۆلار هەرزان بووە
964+
پێشەوا محەمەد
لە چاو ساڵی رابردووەوە هەر تۆنێک ئالیک 70 دۆلار هەرزان بووە و بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، ئێستا هەرێم دووئەوەندە زیاتر لە پێویستی ناوخۆ ئالیک بەرەهەم دەهێنێت.
ساڵی رابردوو تۆنێک ئالیک لە بازاڕەکانی کوردستان بە 535 دۆلار بووە، بەڵام ئەمساڵ بە 455 دۆلارە.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، دوو ساڵ پێش ئێستا ئالیک گرانتر بوو، بەڵام ئێستا کارگەکان زۆربوون و بەرهەمیش زیادی کردووە و هەرزانتر بووە.
لە هەرێمی کوردستان 42 کارگەی بەرهەمهێنانی ئالیک هەن و بەرهەمی ساڵانەیان دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆنە.
“پێویستی ساڵانەی هەرێم بۆ ئالیک ناگاتە ملیۆنێک تۆن و ئەوەی دیکەی رەوانەی پارێزگاکانی تری عێراق دەکرێت”، ئەوەش قسەی فیراس سدیقە.
بە وتەی ناوبراو، کوالێتیی ئالیکی کارگە ناوخۆییەکان زۆر بەرزە و لە ناوخۆ و پارێزگاکانی تری عێراقیش خواستی زۆری لەسەرە.