لە گەڕەکێکی کەلار روویداوە

لەسەر رژاندنی تێزاب بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار، کەسێک بە تۆمەتی رژاندنی تێزاب بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.12.2023، پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، هاوڵاتییەکی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار سکاڵای تۆمارکردووە کە کەسێکی نەناسراو تێزابی بە ئۆتۆمبێلەکەیدا کردووە، دوای لێکۆڵینەوە لە رێگەی کامێرای چاودێری تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.

بە گوێرەی ئەو وێنانەی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەرە و تۆمەتبارەکە تێزابەکەی کردووە بە بۆنیتەکەیدا.

لە بارەی ئەوەی ناسنامەی تۆمەتبارەکە و هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، “جارێ لە لێکۆڵینەوەداین”.

وتیشی، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە پێی مادەی 477 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.

منداڵێکی دوو ساڵان تێزابی پێداکرا

منداڵێکی دوو ساڵان تێزابی پێداکرا