هێرشەکان بوونەتە دوو هێندە

هەر رۆژێک سێ هێرش کراوەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای کوردستان

964+

فەهمی نەبی

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لەماوەی 20 رۆژی رابردوودا 52 هێرش کراونەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە رۆژهەڵاتی فورات، ئەمەش بۆ هەر رۆژێک نزیکەی سێ هێرش دەکات، بەراورد بە مانگی رابردوو هێرشەکان بوونەتە دوو هێندە.

مانگی رابردوو لە 20 رۆژدا تەنیا 29 هێرش کرابوونە سەر بنکەکانی هێزی ئەمریکا لە سوریا.

لە ماوەی 20 رۆژ 29 هێرش کراوەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە ...

لە ماوەی 20 رۆژ 29 هێرش کراوەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای کوردستان

لەگەڵ زیادبوونی بارگرژیەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە غەزە و لایەنگیری ئاشکرای ئەمریکا لە شەڕەکە بووەتە هۆکاری ئەوەی رۆژانە لە عێراق و سوریا هێرشی درۆنی و موشەکی بکرێتە سەر ‌بنکە و بارەگای هێزەکانی ئەمریکا.

لەماوەی 20 رۆژی رابردوودا ئەو هێرشانەی لە رۆژئاوای کوردستان کراونەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان بەمجۆرە بووە، 12 هێرشیان بۆ بنکەی کێڵەگەی نەوتی ئەلعومەر بووە، 10 هێرشیان بۆ بنکەی ئەلشەدادی لە حەسەکە بووە، نۆ هێرشی دیکەیان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆنیکۆ بووە و 10 هێرشی دیکەش بۆ سەر بنکەی خەرابە جیری رمێلان بووە.

بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوەی روانگەی سوری بڵاویانکردوەتەوە، لەماوەی ئەو 20 رۆژە حەوت هێرش کراونەتە سەر بنکەی تەنەف، دوو هێرشی دیکە بۆ تل بیدەر بووە لە حەسەکە، هێرشێکی دیکەیان بۆ بنکەی روباربای ئەمریکیەکان بووە لەشاری مالیکیە و هێرشێکی دیکە بۆ بنکەی قەسرەک بووە لە حەسەکە.

ئه‌مریكا: هێرشمان كراوه‌ته‌سه‌ر و وه‌ڵامی توندمان د...

ئه‌مریكا: هێرشمان كراوه‌ته‌سه‌ر و وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت