11 ملیۆن بەرمیل نەوت

حکومەتی کوردستان: بەغدا خەرجی بەرهەمهێنانی ئەو نەوتە نادات کە پێیدەدەین

964+

ژووری هەواڵ

هەرێمی کوردستان ئەمساڵ 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ بەغدا ناردووە، وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئەو نەوتەیان بەپێی رێککەوتنەکان رادەستکردووە، بەڵام نە خەرجی بەرهەمهێنان و نە خەرجی تێچووی نەوتەکە نەدراوە.

رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە کە رۆژانە 50 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوت دەکات و ئەمە بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوولایە، بڕەکەشی لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە دیاریکراوە و بەرزدەبێتەوە تا دەگاتە ئەو رێژەیەی لە بودجە باسی لێوەکراوە.

دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس لە 25.3.2023، ماوەی 80 رۆژە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان وەستاوە، کە لەلایەن وڵاتی تورکیاوە وەستێندرا.

هەرێمی کوردستان رۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرد.

ئەمڕۆ هەینی 8.12.2023، د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، “خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت لە خەرجی سیادی ئەژمار کراوە، بەڵام بڕەکەی کەمە، بە تێکڕا شەش دۆلار دانراوە بۆ بەرمیلێک”.

دوو رێگاى نوێ بۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم پێشنیار كراوه...

دوو رێگاى نوێ بۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم پێشنیار كراوه‌