دەرمانی بێ ستیکەری هەبووە

لەسەر بەکارهێنانی بۆتۆکس و فیلەری بەسەرچوو داخرا

964+

ژووری هەواڵ

سەنتەرێکی جوانکاری لە هەولێر دەرمان، بۆتۆکس و فیلەری ماوە بەسەرچووی بۆ مشتەرییەکانی بەکارهێناوە، ئاسایش پێیان زانیوە و دایانخستووە.

لەدوای بەدواداچوونی لیژنەیەکی قایمقامیەت و ئاسایشی هەولێر، بڕێکی زۆر دەرمان، بۆتۆکس و فیلەری خراپبوو لەنێو سەنتەرێکی جوانکاری دەستیانبەسەردا گیرا کە ستیکەری وەزارەتی تەندروستیان پێوە نییە و بەشێوەی خراپ هەڵگیراون.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە دەرمانەکان بە قاچاغ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون و قەدەغەن.

لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر باس لەوە دەکەن، لەنێو سەنتەرەکە بڕێک لە بۆتۆکسیان دۆزیوەتەوە کە لەنێو ساردکەرەوە دانراون و پێشتر “بەشێوازی شاراوە هێنراونەتە هەولێر”.

شوقەیەک داخرا بۆتۆکس و فیلەری تێدا دەکرا

شوقەیەک داخرا بۆتۆکس و فیلەری تێدا دەکرا