خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێن مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه
داواى دروستكردنى پردى په‌ڕینه‌وه له شه‌قامێكی دهۆك ده‌كرێت
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – دهۆك
به‌شێك له دانیشتووانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ى كه‌وتووه‌ته نزیك شه‌قامى بارزان له پارێزگاى دهۆك، داواى دروستكردنى پردێكی په‌ڕینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
مامۆستایه‌ك به 964ـى وت “ئەگه‌ر بمه‌وێت بپه‌ڕمه‌وه ئه‌وبه‌رى شه‌قامه‌كه زیاتر له نیو كاتژمێرم پێده‌چێت، چونكه ئۆتۆمبێله‌كان بۆمان راناگرن و به خێرایی تێدەپەڕن”.
قوتابییه‌كیش ده‌ڵێت، نه‌بوونى پردى په‌ڕینه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستكردووه و زۆرجاران له خوێندنه‌كه‌یان دواده‌كه‌ون.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا شاره‌وانیى دهۆك به 964ـى وت، هه‌رشوێنێك پێویستى به پردی په‌ڕینه‌وه بێت، بۆى دروست ده‌كه‌ن.
وتیشی، سه‌ردانى شوێنه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست بوو كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن