کار لە تۆڕی ئاویش کراوە

چه‌ند چاڵێكی ئاو وه‌رگرتن له‌ هه‌ولێر خاوێنكرانه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

چاڵه‌كانی ئاو وه‌رگرتن له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر چاككرانه‌وه‌، هه‌روه‌ها گرفتی تۆڕه‌كانی ئاو له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ چاره‌سه‌ر كران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە بەردەوامی كارەكانیان چاڵەكانی ئاو وەرگرتن و چاڵی پشكنین لە گەڕەكەكانی (هانا ستی، نزیك بەنزینخانەی ئاكار و بەختیاری) خاوێنكرانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی بارانبارین كێشه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو دروست نه‌بێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌، هۆبەی چاككردنەوەی تۆڕەكانی ئاو، گرفتی تۆڕی ئاویان لە گەڕەكەكانی (هانا ستی، ده‌واجن، كوێستان، ناو نەخۆشخانەی لەدایكبوون) چاره‌سه‌ر كردووه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو كێشه‌یان هه‌بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ رۆژانی رابردووشدا له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی مامزاوه‌، نه‌ورۆز و سه‌ر رێگای كۆیه‌، كاری خاوێنكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كانی ئاو وه‌رگرتنی ئه‌نجام داوه‌.

پارێزگای هەولێر: ئەو پۆند و بەنداوانەی دروستکراون مەتر...

پارێزگای هەولێر: ئەو پۆند و بەنداوانەی دروستکراون مەترسی لافاویان کەمکردووە