وێنه هه‌ردوو ئاگادارییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ كۆمپانیاكان.. گرافیك: 964+
له قۆناغى ته‌ندره‌یندایه
له گه‌رمیان دروستكردن و قیڕتاوكردنى رێگاى 10 گوند جێبه‌جێ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه دروستكردن و قیڕتاوكردنى 10 گوندى له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان خسته ناو ته‌نده‌رین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاگادارى بۆ كۆمپانیاكانى جێبه‌جێكار بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وەزارەتەکە به دوو به‌ش ته‌ندره‌كانى راگه‌یاندووه، یه‌كه‌میان بۆ پرۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی رێگای گوندەکانی گۆری مسقاڵ، مەوارە قوڵە، کاکە برا، کونە کۆتر و دووریانی ژاڵەی رۆغزایی، بە درێژی 14.5 کیلۆمه‌تر.
دووه‌میشیان، پرۆژەی دروستکردن قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی زەردی حەمە، زەردی قادر، زەردی خەلیفە، زەرین و دووخران، بە درێژی 7.7 کیلۆمه‌تر.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئاره‌زوومه‌ندى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژانه‌یه له رۆژى 10.12.2023 سه‌ردانى وه‌زاره‌تیان بكات و دواڕۆژیش بۆ پێشكه‌شكردنى ته‌نده‌ره‌كان 7.1.2024 ـه.