لە کوێ داواکراوە؟
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
پۆلیسی سلێمانی ئهمڕۆ چوارشهممه 6.12.2023 رایگهیاند، له لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسارەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای كەركوك /گەرمیانەوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
پۆلیسی سلێمانی دهڵێن، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیر كردن گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق – بنكەی پۆلیسی حەسار، لە بارەی تۆمەتبارێكەوە کە بە پێی مادهكانی 443 و 444 لە یاسای سزادانی عیراقی داواکراو بوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.
ئاماژهیان بهوهش كردووه، ئێستا تۆمەتبارهكه بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەکانی 443 و 444 لە یاسای سزادان راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.