چوار بژارەی هەیە
ریال مه‌درید یاریزانێك بۆ شوێنی كارڤاخال ده‌گوازێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە نیازە گرێبەست له‌گه‌ڵ بەرگریکارێكی لای راست واژۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كارڤاخال بگرێته‌وه.
تۆڕی دیفێنسا سێنترالی ئیسپانی، كه له یانه‌ی شاهانه‌وه نزیكه، ئاشكرای كردووه، گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ بەرگریکارێكی لای راست، بووه‌تە یەکێک لە ئامانجه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید له هاوینی داهاتوودا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆریی پێکانەکانی دانی کارڤاخال و ئەگەری رۆیشتنی لوکاس ڤاسکێز، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوودا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، رەنگە ئیدارەی یانەی ریال مەدرید گرێبەستێکی نوێ بە ڤاسکێز نەدات.
باسی ئه‌وه‌شیان كردووه، دیارترین بژارە کە ریال مەدرید بیری لێدەکاتەوە، جێرمی فریمپۆنگە لە یانەی بایەرلیڤەرکوزن، كه بە واقیعیترین بژارە دادەنرێت بە هۆی نرخەکەیەوە.
باس لەوەش کراوه، یانه‌ی مه‌درید بە ریێس جەیمسی یاریزانی چێڵسی، ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی لیڤه‌رپوول و ئه‌شره‌ف حەکیمی له پاریس سانجێرمان سه‌رسامن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له‌وانه نرخی گواستنه‌وه‌یان به‌رزه و زۆر له‌سه‌ر یانه‌كه ده‌كه‌ون.