964+
رێککەوتنێکی نوێ راگەیەنرا
لەمەوبەدوا لە عێراق پارە لە بانک دابنێن و لە تورکیا بە لیرە و یۆرۆ کاڵا بکڕن
964+
فەهمی نەبی
بانکی ناوەندی عێراق رێکەوتنی نێوان بانکە عێراقی و تورکیەکانی راگەیاند، بەجۆرێک هەزاران هاوڵاتی و بازرگانی عێراقی لەم پرۆسەیە سودمەند دەبن.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند لە ئەستەبوڵ کۆبونەوەیەکی نێوان حکومەت، بانکی ناوەندی، کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق و نوێنەری کۆمەڵێک بانکی ئەهلی ئەنجامدراوە و لەگەڵ هاوتا بانکیەکانی تورکیا گەیشتوونە بە رێکەوتن.
لەراگەیەنراوەکەی بانکی ناوەندی کە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردوەتەوە هاتووە، رێکەوتنەکە بۆ هەموو مامەڵە بازرگانییە تاکەکەسی و بازرگانییە بچوکەکان دەبێت، ئەوانەی لە بانکەکانی ناوخۆ دراوی عێراقی دادەنێن و دەتوانن لە تورکیا بە لیرە یان یۆرۆ کاڵا و شتومەکەکانیان بکڕن و هەناردەی عێراقی بکەنەوە.
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ هەرچی مامەڵەی بازرگانی ناوخۆ و دەروازە سنووریەکانە بیکاتە دراوی عێراقی، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی ئاستی مامەڵەکردنی بازاڕ بەدۆلارە.