حاسڵاتی ئێوارە

هەوڵی درێژکردنەوەی ئاگربەست هەیە و دیلی ئیسرائیلی نادیارن

964+

ژووری هەواڵ

سەرچاوە میسرییەکان دەڵێن هەوڵێکی جدی هەیە بۆ ئەوەی ماوەی ئاگربەست درێژبکرێتەوە، بەڵام ئیسرائیل دەیەوێت رۆژ بەڕۆژ درێژ بکرێتەوەو نایەوێت بەڵێنی چەند رۆژە بدات بەسەر یەکەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: زیاتر لە 40 دیلی ئیسرائیلی هەیە کە لە رۆژی 7ی ئۆکتۆبەرەوە دیار نین و لەلای حەماسیش نین، ئەگەرێکی بەهێز هەیە لای گروپە چەکدارەکانی دیکەی وەک جیهاد بن، رەنگە ئەمەش ببێتە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان.

رۆژنامەی ئیکۆنۆمیست نوسیویەتی: بارودۆخێکی زۆر قورس چاوەڕێی باشووری غەزە دەکات، چونکە لە ئەگەر دەستپێکردنەوەی شەڕ، ئەوا ئەمجار ئیسرائیل هەموو هێرشەکانی بۆ باشووری غەزە دەبێت کە هەموو خەڵکەکە لەوێ کۆبوونەتەوە.

وەک چاوەڕوان دەکرا ئیلۆن مەسک چووە ئیسرائیل و لەگەڵ ناتەنیاهۆ سەردانی ئەو ناوچانەی کرد کە لە 7ی ئۆکتۆبەر هێرشیان کرایە سەر، دەڵێن مەسک پاکانە بۆ خۆی دەکات پاش ئەوەی جووەکان هێرشەیان کرد سەر.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەمریکاو ئیسرائیل بەتەواوی شکستیان هێنابوو لەو پلانەی بۆ غەزە دایاننابوو.

دیلەکانی فەلەستین: ئیسرائیل پابەند نەبووە

دیلەکانی فەلەستین: ئیسرائیل پابەند نەبووە