داربڕەکە دەستگیر کراوە

دارێکی تەمەن 100 ساڵ لە بازیان بڕدرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە گوندێکی سنووری قەزای بازیان، کەسێک دارێکی تەمەن 100 ساڵی بڕیوەتەوە بۆ سووتاندن، پۆلیسی دارستان پێیان زانیوە و دەستگیریان کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26.11.2023، هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، دەستگیرکراوەکە بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت و دەبێت لە هەمان شوێنی دارە بڕاوەکە نەمامێک بچێنێت.

دارەکە لە گوندی ئەڵاقوڵی، لە قەزای بازیان بڕدراوەتەوە، بە وتەی هێمن کەمەرخان، دارەکە تەمەنی 100 ساڵ بووە و سەوز بووە، “بە بێویژدانانە بڕدراوەتەوە”.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەمساڵ لە سنووری سلێمانی نزیکەی 75 کەس لەسەر داربڕین دەستگیرکراون.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە سزای بڕینەوەی داری تەڕ و سەوزى ده‌ستنیشان كردووە و بە پێی تەمەنی درەختەکە پێبژاردن و ماوەی زیندانیکردنەکە دیاریی دەکرێت.

ئەمڕۆش پیکابێک دار بڕدراوە و کەسێک دەستگیر کراوە

ئەمڕۆش پیکابێک دار بڕدراوە و کەسێک دەستگیر کراوە