هونەرمەندێک لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

964+

دیلان محەمەد

هونەرمەندی گۆرانیبێژ تاهیری خەلیلی گیانی لەدەستداوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی.

سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، یەک کاتژمێر دەبێت ئاگادار کراونەتەوە کە ئەو هونەرمەندە لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، تەرمەکەیان بردووە بۆ نەخۆشخانە و ئێستاش بەرێی دەکەن بۆ پزیشکی دادا.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو هونەرمەندە ئاشکرا نەبووە و لە پزیشکی داد توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکەن.

تاهیری خەلیلی لە ساڵی 1956 لە بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، چەندان بەرهەمی گۆرانی هەیەو لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی لە قەندیلی سەربەرزەوەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی