رۆناڵدۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئامادەیە
رۆناڵدۆ بۆ یارییهكهى سبهى هیچ كێشهیهكی نییه
964+
سۆما حەکیم زادە
رۆژنامەیەکی سعودی لە سەروبەندی یارییەکەی نەسڕئ سعودی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەرامبەر پێرسپۆلیسی ئێرانی، راپۆرتیکی لەسەر بارودۆخی رۆناڵدۆ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئامادەیە.
دوێنێ هەواڵی پێکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەی ریازی سعودی ئەمەی رەتکردەوە و رایگەیاندووە، ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی هێڵی هێرشبەری نەسڕ هیچ کێشەیەکی نییە بۆ یارییەکەی سبەی شەو بەرامبەر پێرسپۆلیس ئامادەیە.
بڕیاره سبەی دووشەممە کاتژمێر 21:30 خولەک هەردوو یانەی نەسڕ و پیرسپۆلیس لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە ریاز رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.