یەکێک لە شەقامەکانی کەرکوک - وێنە: 964
بە پارە ئیشیان بۆ داعش کردووە
سێ “تیرۆریستی مەترسیدار” لە کەرکوک دەستگیر کران
964+
پێشەوا محەمەد
دەزگای هەواڵگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی سێ “تیرۆریستی مەترسیدار” لە شاری کەرکوک رادەگەیەنێت، کە لە بەرامبەر کارەکانیان بۆ داعش پارەیان وەرگرتووە.
دەزگاکە لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە 25.11.2023 بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت، تیمه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی كه به‌رپرسن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، زانیاریی هه‌واڵگری دروستیان له‌باره‌ی بوونی سێ داواكراو به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی 4ـی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای كه‌ركوك وه‌رگرتووە و دوای لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دانپێدانانی تۆمەتبارەکان تۆمار کراوە وەک ئامادەکاری بۆ بەردەم دادوەر، “تۆمەتبارەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ لێکۆڵینەوە یاساییەکان”.