هۆکاری دۆڕانەکەی چی بووە؟

باسکەی زاخۆ حەوتەمین جارە دووچاری شکست دێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی باسکەی عێراق، زاخۆ بەرامبەر بە نەفت دوڕا و ئەوەی حەوتەمین جارە باسکەی زاخۆ ناتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

سەرەتای یاریەکە باسکەی زاخۆ بەهێز دەرکەوت، لەنیوەی چارەکی یەکەم چوار خاڵ پێش نەفت کەوت، بەڵام ئەم ئەنجامە هێندەی نەبرد پێچەوانە بووەوە، باسکەی نەفت دوو چارەگی یەکەمی یاریەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا بە 30 خاڵ بۆ نەفت و 28 خاڵ بۆ زاخۆ.

هەردوو چارەگی دووەمی یاریەکە کێبڕکێی پێشکەوتن گەرموگوڕی زۆری بە یاریەکەدا، بەڵام ئەنجامەکە بۆ زاخۆ دڵخۆشکەر نەبوو، باسکەی نەفت 60 خاڵی تۆمارکرد و باسکەی زاخۆش 57 خاڵ.

عەبدولستار عەلی، سەرپەرشتی یانەی باسکەی زاخۆ بە 964ی وت، “دۆڕانەکەمان چاوەڕواننەکراو بوو، چونکە ئامادەکاری باشمان کردبوو، پێکانی یاریزانەکانمان هۆکاری دۆڕانەکەمان بوو، هیوای ئەوەمان هەیە یاری داهاتوو زۆر باشتربین”.

لە یاریەکانی گەڕی دەیەمی خولی نایابی باسکەی عێراق باسکەی زاخۆ لە حەوت یاری دووچاری شکست بووە و تەنیا لە سێ یاری توانیویانە سەرکەوتن تۆمار بکەن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

باسکەی زاخۆ تووشی پێنجەم دۆڕان بوو

باسکەی زاخۆ تووشی پێنجەم دۆڕان بوو