دیمه‌نى یه‌كێك له‌و كارگانه‌ى سۆران كه كه‌وتووه‌ته نزیك ئاوهدانییهكانهوه... وێنه: راگه‌یاندنى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران
"چەندین نه‌خۆشی بڵاوده‌كه‌نه‌وه"
كارگه‌كانى سۆران به‌بێ مۆڵه‌تى ژینگه‌یی كارده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران نزیكه‌ى 50 كارگه‌ى جۆراوجۆر هه‌ن، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران ده‌ڵێت، هیچ یه‌كێك له‌و كارگانه مۆڵه‌تى ژینگه‌ییان نییه.
هه‌ژار ماهیر، به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران، به 964ـى وت، كارگه‌كانى سنووره‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر تێكدانى ژینگه، چونكه نه مۆڵه‌تى ژینگه‌ییان هه‌یه و نه پابه‌ندیشن به رێنماییه‌كان.
وتیشی “نزیكه‌ى 50 كارگه‌ى جۆراوجۆر هه‌ن و چوار كارگه‌ی گه‌وره‌ش له نزیك ئاوه‌دانییه‌كانن”.
باسی له‌وه‌ش كرد، به‌م زووانه له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌ردانى ته‌واوى ئه‌و كارگانه ده‌كه‌ن و كه‌موكوڕییه‌كانیان دیاریی ده‌كه‌ن و پابه‌ندیان ده‌كه‌ن به رێنماییه‌كانیان.
فه‌رمانگه ژینگه‌ییه‌كانى هه‌رێم به پێی دوو رێنمایی ده‌توانن ئه‌و كارگانه پابه‌ند بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ژینگه بپارێزن، یه‌كه‌میان ژماره 3ـی ساڵی 2022 و دووه‌میشیان رێنمایی ژماره 2ـی ساڵی 2023 كه له ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم ده‌رچووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، بە پێی ئەو رێنماییانە، سزا به‌سه‌ر ئه‌و كارگانه‌دا ده‌سه‌پێنن، كه پابه‌ند نین، سزاکانیش لە مادى ده‌ستپێده‌كه‌ن تا ده‌گاته سزاى لێسه‌ندنه‌وه‌ى مۆڵه‌ت و داخستنیان.
به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى سۆران، ئه‌و مه‌ترسییه ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌و كارگانه به‌هۆى ده‌ركردنى دوكه‌ڵى جۆراوجۆر، چه‌ندین نه‌خۆشی بڵاوده‌كەنه‌وه، له‌وانه‌ش نه‌خوشییه‌كانی پیست و ره‌بوو و هه‌ناسه، چونكه ده‌ڵێت “ئه‌م كارگانه هۆكارن بۆ ده‌ردانی گازی دوانەئوكسیدی كاربۆن و چه‌ندان گازی دیکەی ژه‌هراوی”.