مرداربوونەوەی هەزار مریشک بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک. وێنە:964+
لە رێگای رانیە بۆ دوکان
رووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی مرداربوونەوەی 1000 مریشک
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
لە رێگای نێوان رانیە بۆ دوکان بارهەڵگرێک وەرگەڕا دوو کەس بریندارن و نزیکەی هەزار مریشکیش مردار بوونەتەوە.
عەقید دانا جەبار لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی خەلەکان بۆ 964 وتی، بارهەڵگرەکە بەهۆی تەقینی یەکێک لە تایەکانی وەرگەڕاوە، مریشکێکی زۆری بارکرد بوو، لەکاتی وەرگەڕانی زیاتر لە 1000 مریشک مرداربونەوە.
بەگوێرەی وتەی عەقید دانا جەبار شۆفێر و سەرنشینی بارهەڵگرەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.
پێداچونەوە: شاخەوان عومەر