فەرموون ئەمە حاسڵاتی غەزەو دەرودراوسێیە
راوەستانی شەڕەکەی غەزە لە ئان و ساتدایە
964+
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە: جۆ بایدن دەیەوێت سوود لە کاتی ئاگربەستەکەی غەزە ببینێت و هەندێ رێوشوێن بگرێتە بەر بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی سیڤیلی غەزە، یەک لەوانە دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامە.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلی بەرپرسی هەموو زیندانەکانی ئەو وڵاتەی راسپاردووە رێگە نەدەن لەناو زیندانەکان ئاهەنگ بگێڕدرێت، وتوویەتی کاتێک دیلەکانمان ئازادکرد هەرکەس خۆشی دەربڕی گەورەترین سزای بدەن.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت: کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی یەکەم دەستەی دیلەکان رادەست دەکرێن و چوار رۆژ پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
بەپێی رێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، یەکەمجار حەماس 13 ژن و منداڵی دیل دەداتەوە ئیسرائیل، لەپاش ئەوە رۆژانە چەند دیلێک ئازاد دەکات تا دەگاتە 50، ئیسرائیلیش ئازادکردنی 150 کەسەکە بەسەر چوار رۆژدا دابەش دەکات.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن هۆکاری دواکەوتنی پرۆسەی وەستانی شەڕ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حەماس لە دوا ساتەکاندا داوای کردووە ئیسرائیل هەموو جموجۆڵێکی سەربازی رابگرێت، ئیسرائیلیش بەوە رازی نییە.