150 قوتابین

نابیناکانی دهۆک داوای تۆمارکردنی وانەکانیان دەکەن

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

قوتابیانی نابینا لە دهۆک کێشەی نەبوونی وانەی تۆمارکراویان هەیە تا بتوانن درێژە بە خوێندکەیان بدەن، ئەوان دەڵێن مامۆستا و هاوڕێکانیان وانەکانیان بۆ تۆمار دەکەن.

لە پارێزگای دهۆک هەزار و 68 نابینا هەن و زیاتر لە 150یان قوتابین و پێویستیان بە وانەکانە بە تۆمارکراوی.

حەلیمە دۆسکی، یەکێک لە قوتابییە نابیناکانی دهۆکە و بە 964ـی راگەیاند، تەنیا رێگای بەردەوامی خوێندنی ئەوان تۆمارکردنی وانەکانە بۆیان، بەڵام دەڵێت بەردەست نییە و بە پێویستی دەزانێت لە وەزارەتی پەروەردەوە وانەکانیان بۆ تۆمار بکرێت.

964 دەزانێت چەند جارێک یەکێتیی نابینایانی دهۆک داوای چارەسەرکردنی ئەو پرسەی کردووە، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.

ڤەنەر باجلوری، بەرپرسی راگەیاندنی لقی دهۆکی یەکێتیی نابینایانی کوردستان بە 964ـی وت، “سەرەکیترین گرفت کە رووبەڕووی قوتابییە نابیناکان دەبێتەوە ئەوەیە کە پێویستیان بە تۆمارکردنی دەنگییە بۆ بابەتەکانی فێربوون، زۆرجاریش لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادار کردووەتەوە و تا ئێستاش چاوەڕێی وەڵامین”.

دەشڵێت، جگە لەوە پێویستمان بە رێگای تایبەتی نابینایان هەیە بەرەو زانکۆ و رێگا سەرەکییەکان تا بتوانن بێ کێشە و هاوکاریی کەسی تر بگەن بەو شوێنانە.

کەمئەندامان لە پێدانەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری بەخشر...

کەمئەندامان لە پێدانەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری بەخشراون

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد