چوار ساڵە هەمان داواکاریان هەیە

خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان داوای دانپێدانانی زانکۆکەیان دەکەن

ژووری هەواڵ

ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی گەرمیان لەبەردەم زانکۆکەیان گردبوونەتەوە و داوا دەکەن، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراق دانپێدانان بە زانکۆکەیان بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو خوێندکارانە بۆ 964 قسەیانکردووە دەڵێن، بەشی زۆرمان خەڵکی ئەو ناوچەکانی خانەقینین، ترسمان هەیە دوای تەواوکردنی خوێندن دانەمەزرێین.