حاجی ئۆمەران زۆر ساردە

پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

964+

توانا نەقی

کەشناسی دەڵێت، پلەکانی گەرما دوو پلە بەرزتر دەبنەوە و ئاسمانیش نیمچەهەور دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی پێشبینیی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە ئێوارەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش 1 -2 پلە بەرز دەبنەوە..

پلەکانی گەرما بە شێوەیەکە گەرمیان بە 20 پلە بەرزترینە و حاجی ئۆمەران سەرمایەکی توندە و بە 5 پلە نزمترینە.

ئەمڕۆ چوا شەممە 22.11.2023
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور.
خێرایى با/ لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ( 10 – 20) کم/ک
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات بۆ باشوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرزدەبێتەوە بە (1- 2) پلە.
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى