بارانە

سبه‌ی له‌ كوردستان پشووی فەرمییه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه‌ له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان.
پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی له‌ فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه‌، “بە هۆی بەرزی رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، داواکارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی رێکار و رێنماییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە رووبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاویان بەرز دەبێتەوە، لە کاتی ناچاریشدا نەبێت هاتوچۆی رێگاکانی دەرەوە نەکەن ،هەروەها تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.

وەزارەتی پەروەردە پشووی رۆژانی شەممەی گۆڕی

وەزارەتی پەروەردە پشووی رۆژانی شەممەی گۆڕی