خەڵک خەریکی وێنەگرتن بوون
داواى یاسایی دژى مانگاكوژه‌كه‌ى هه‌ولێر تۆمار ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێكی ئاژه‌ڵپارێز داواى یاسایی له دژى ئه‌و كه‌سه تۆمار ده‌كات، كه له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێر به فیشه‌ك مانگایه‌ك ده‌كوژێت.
دوێنى چه‌ند پارچه ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرانه‌وه، 964یش سۆراغى كرد، ده‌رده‌كه‌وێت له مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێر كه‌سێك به چه‌كى كڵاشینكۆف چه‌ند فیشه‌كێك له مانگایه‌ك ده‌دات و ده‌یخاته سه‌ر زه‌وى.
خه‌ڵكێكى زۆر له ده‌ورى ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌كه‌ون و هه‌موویان خه‌ریكی وێنه‌گرنى ئه‌و كه‌سه و مانگاكه‌ن.
فه‌رمان فازڵ، له رێكخراوى ئاژه‌ڵپارێزی كوردستان، به 964 ـى وت، ئاگادارى ورده‌كارى ئه‌م رووداوه‌ن و ناهێڵن ئه‌م رووداوه به بێده‌نگی تێبپه‌ڕێت.
وتیشی “رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو، داوای یاسایی دژى ئه‌و كه‌سه تۆمارده‌كه‌ین، كه به فیشه‌ك مانگاكه ده‌كوژێت”.
كوشتنى ئه‌م مانگایه به‌و شێوه‌یه به كارێكى قێزه‌ون ناو ده‌بات و ده‌شڵێت “حكومه‌تیش كه‌مته‌رخه‌مە به‌رامبه‌ر پاراستنى ئاژه‌ڵ”.
به قسه‌ى ئه‌م ئاژه‌ڵپارێزه ئه‌م جۆره مانگایه كه تیایاندا هیندی، ئیسپانى و به‌ڕازیلین كه ده‌هێندرێنه هه‌رێمی كوردستان شێتن، به‌و شێوه‌یه ئاوه‌دانیان نه‌بینوه، كاتێكیش بۆنى خوێن ده‌كه‌ن و چه‌قۆ ده‌بینن زیاتر تێكده‌چن، بۆیه به‌رده‌وام له هه‌وڵى خۆده‌ربازكردن و راكردن و په‌لامارداندان.
ده‌شڵێت، ئاژه‌ڵ هه‌رچۆنێك بێت، نابێت به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.