شارەوانیی سلێمانی زێدەڕۆییەکان لادەبات

ئەم هاوینە دوو کەس بەهۆی شت کڕینەوە لەسەر شەقام گیانیان لەدەستداوە

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە ماوەی هاوینی ئەمساڵدا دوو کەس بەهۆی شت کڕینەوە لەسەر شەقام گیانیان لەدەستداوە، کە ویستوویانە لەو میوەفرۆش و کاسبکارانە شت بکڕن، لە بە زیادەڕۆیی لە شەقام و بازاڕەکان پیکاب و عارەبانە رادەگرن، ئەمە بە قسەی شارەوانیی سلێمانی.

عوسمان عارف، بەرپرسی بەشی زیادەڕەوی لە شارەوانیی سلێمانی بۆ 964 قسەی کردووە و پلانەکانیان بۆ لابردنی زێدەڕۆییەکان لە چەند شەقام و بازاڕێکی سلێمانی ئاشکرا دەکات.

پێشتر چەند جارێک شارەوانیی سلێمانی هەوڵی لابردنی ئەو زیادەڕۆییانەی داوە، بەڵام دواتر دروستبوونەوە.

شارەوانی سلێمانی زیادەڕۆیی سەر باخچەی گەڕەکەکان لادەب...

شارەوانی سلێمانی زیادەڕۆیی سەر باخچەی گەڕەکەکان لادەبات