ئێوارەی ئەمڕۆ بوو

دەنگە گەورەکەی دوزخورماتوو پەیوەندی بە حەشدی شەعبیەوە هەبوو

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئێوارەی ئەمڕۆ چەندجارێک دەنگی تۆپ و تەقینەوەی بەهێز بیسترا، دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیانی ئەو قەزایە دروستکرد، 964 سۆراغی ئەو دەنگەی کرد، دەرکەوت پەیوەندی بە راهێنانی هێزەکانی حەشدی شەعبی هەبووە.

عەمید حوسێن عەلی بەڕێوبەری پۆلیسی خورماتوو بۆ 964 دەڵیت، دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت دەنگەکان لەپشت چیای هەنجیرە بووە و ئەو سنورەش بەدەست حەشدی شەعبیەوەیە.

بۆ گەیشتنە سۆراغ پەیوەندیمان بە  عەلی هاشم حوسەینی وتەبێژی فەرمی میحوەری باکوری حەشدی شەعبیەوە کرد ئەو بۆ 964 قسەیکرد وتی، “هێزەکانمان بەچەکی قورس و مامناوەند سەرقاڵی راهێنانن و ئەمڕۆ  هاویشتنی گولەهاوەنی لەگەڵ بووە، هیچ مەترسیەکی نەبووە و پیویست بە دڵەڕاوکێ ناکات”.

بەپێی زانیاری 964 یەکەمجارە لەماوەی ئەمساڵ دەنگی گەورە و هێندە نزیک لە قەزای دوزخورماتوو ببیسترێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

باندێكی پێنج كه‌سی له‌ دوزخورماتوو دەستگیرکران

باندێكی پێنج كه‌سی له‌ دوزخورماتوو دەستگیرکران