دوو لەوانەی گیانیانلەدەستداوە ژنن

ئۆتۆمبێڵێکی نەهێشتنی تاوان دوو ئۆتۆمبێڵی دیکەی شێلا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

کەمێک لەمەوبەر لەنزیک بازگەی کۆنی یەکی حوزەیران لە گەڕەکی حوزەیرانی کەرکوک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد، سەر فەرمانگەی نەهێشتنی تاوانی حکومەتی عێراق لەدوو ئۆتۆمبێلی دیکەی دا و سێ کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

عەدنان سومەیدەعی شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی نەهێشتنی تاوان لە سایدی خۆیەوە بەهۆی تەڕی شەقامەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و هاتووەتە سایدی بەرامبەر و لە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی داوە.

ئەو شایەتحاڵە دەڵێت، سێ کەس گیانیانلەدەستداوە دووانیان ژنن.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی بە 964ـی وت، سێ تەرم و چوار بریندار گەیشتووەتە نەخۆشخانە، یەکێک لە بریندارەکان بارودۆخی تەندروستی باش نییە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لەرێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک...

لەرێگای نێوان کۆیە بۆ دوکان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا