چاوان لە شانۆ و پێشکەشکاریدا یەکەمە
+964
پەری ساڵح
لە شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە بەغدا، خانمە پێشکەشکاری 964 چاوان خەلیل وەک کچێکی هەڵەبجەیی بووە براوەی خەڵاتی یەکەم، وەک باشترین ئەکتەر.
نواندن لە شانۆیەکی کراوە و لەب ەردەم گەورە و بچوک و منداڵ ئاسان نییە، بەڵام چاوان خەلیل لەسەر شەقام بێ ئەوەی یەک وشە بڵێت، تەنیا بە جوڵەکانی بووە یەکەم، تایبەت بە ترێندی 964 چاوان وتی، “رۆڵەکەم تایبەت بوو بە ئازاری خانمان و ئەو توندوتیژیانەی رووبەروویان دەبێتەوە”
چاوان خەلیل دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینە و لە تەمەنی 5 ساڵییەوە دەستی بە کاری شانۆیی کردووە و لە زیاتر لە 50 شانۆ رۆڵی هەبووە.