ئەمساڵ حەوتەم حاڵەتە

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا

964+

پێشەوا محەمەد

بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای سێ رۆژ دەستبەسەرکردنی “لەژێر ئەشکەنجەدا لە بەندینخانەدا گیانلەدەستدەدات”.

رێکخراوی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات رایگەیاندووە، ئەوە حەوتەمین بەندکراوی کوردە کە ئەمساڵ “لەژێر ئەشکەنجەدا گیانلەدەست دەدات”.

ئەو هاوڵاتییە ناوی کەیوان دێهقانە و تەمەن ٤٦ ساڵ بووە.

“تەرمی ئەو بەندکراوە کوژراوە پاش ئەوەی کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ساردخانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت و پزیشکی دادی شاری ئورمیە راگیراوە، دواتر رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە”، لە راگەیەندراوەکەی رێکخراوی هەنگاودا واهاتووە.

رێکخراوی هەنگاو: پێنج کۆڵبەر بریندار کران

رێکخراوی هەنگاو: پێنج کۆڵبەر بریندار کران