مێرکاتۆی زستانە نزیکە
ئێمباپێ چ بڕیارێك ده‌دات؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
مێركاتۆی زستانه نزیكبووه‌ته‌وه و جارێكی دیكه پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت، كیلیان ئێمباپێ چ بڕیارێك بۆ داهاتووی خۆی ده‌دات.
یاریزانه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان، كه دوو وه‌رز بوو ئامانجی یانه‌ی ریال مه‌درید بوو، تا ئێستا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێنه‌كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.
به پێی یاساكانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، ئێمباپێ له زستانی ئه‌مساڵ، كه ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه ده‌كرێته‌وه، بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك رێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندییان پێوه بكات.
فائیزه عه‌ماری، دایكی یاریزانه‌كه به میدیای فه‌ره‌نسای راگه‌یاندووه، كوڕه‌كه‌ی تا هاوینی داهاتوو هیچ بڕیارێك له باره‌ی داهاتووی خۆی نادات.
به قسه‌ی دایكی بێت، ئێمباپێ له مێركاتۆی ئه‌م زستانه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك ناكات.
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، چه‌ند یانه‌یه‌كی ئینگلیزی، جگه له ریال مه‌دریدی ئیسپانی، ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لاوه زێڕینه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا بكه‌ن.
هاوكات ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه، یاریزانه‌كه له‌و رۆژانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس كۆببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له باره‌ی داهاتووی خۆی بكات.
یانه‌ی ریال مه‌درید، كه له دوو هاوینی رابردوودا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی دا، ئێستا وای پێشان ده‌ده‌ن و رایانگه‌یاندووه، ئێمباپێ له حیساباتی ئه‌واندا نه‌ماوه، به‌ڵام هه‌مووان له فێڵ و هونه‌ره شاراوه‌كانی سه‌رۆكی یانه‌كه تێده‌گه‌ن، كه چۆن یاریزانی ئه‌ستێره ده‌باته یانه‌كه‌ی.
هێشتا مانه‌وه‌ی ئێمباپێ له پاریس مسۆگه‌ر نییه
له لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی بایرن میونشن هاتووه‌ته ناو ململانێی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ستێره‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا و راهێنه‌ری یانه‌كه “تۆماس تۆخێل” له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵ پله‌سی فه‌ڕه‌نسی به توانجه‌وه وتی، ئه‌گه‌ر ئێمباپێ به ئێمه رازیی بێت، به پایسكل ده‌چم و ده‌یگوازمه‌وه بایرن، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌مه رووبدات”.
ئیتر مێركاتۆی زستانه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان نزیكه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت جارێكی دیكه ئێمباپێ ببێته‌وه سه‌ردێری هه‌واڵه‌كان و قسه‌وباسی سۆشیال میدیا.