شارەوانی خەلەکان خۆی بۆ لافاو ئامادەدەکات. وێنە : شارەوانی خەلەکان
خەمی لافاویانە
خەلەکان داوا دەکات رێڕەوەکانی ئاو پاک رابگیرێن
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
بۆ پێشگرتن لە کۆبوونەوەی ئاو و دروست نەبوونی لافاو، سەرۆکایەتیی شارەوانی خەلەکان بە پاککردنەوەی رێرەوەکان ومەنهۆڵەکان دەستی بە ئامادەکارییەکانی خۆی کرد.
رێژەیەکی زۆر لە پاشماوە، رێڕەوی زۆرێک لە مەنهۆڵەکانی ئاوەڕۆیان لە ناحیەکە داگیرکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12.11.2023، ئارام عومەر سەرۆکی شارەوانیی خەلەکان بە 964ی وت، “بۆ هەرحاڵەتێکی لەناکاوی لافاو لە وەرزی زستاندا و زەرەرمەند نەبوونی هاوڵاتیانی سنوری شارەوانیمان، بە هاوکاری کۆمپانیای خزمەتگوزاری هەڵمەتێکمان دەست پێکردووە بۆ پاکردنەوەی مەنهۆڵ، ئاوەڕۆ و قەنتەرەکان”.
قەزای خەبات به ئاوەڕۆی لولەیی خۆى له لافاو دهپارێزێت
بە وتەی سەرۆکیی شارەوانی بێت، تا ئێستا زیاتر لە 40 شوێن لە ئاوەڕۆ و قەنتەرەکان پاککراونەتەوە، کە بەهۆی پاشماوەی رۆژانەی هاوڵاتیانەوە گیرابوون، ئەو داوای کرد، “هاوڵاتیانی ناحیەکە پاشماوەی رۆژانەیان فڕێنەدەنە ناو ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکان، بۆ ئەوەی لە کاتی بارانبارین تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن”.
خەلەکان دەکەوێتە باکووری قەزای دوکان، لە پارێزگای سلێمانی، بە گوێرەی دوایین ئامار بێت لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی ناحیەکەدا زیاتر لە حەوت هەزار خێزان نیشتەجێن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا