22 هەزار خانووی پلاستیکیی هەیە

سلێمانی حەشر بە بەرهەمهێنانی تەماتە و خەیار دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

پارێزگای سلێمانی لەمساڵدا بەرهەمهێنانی تەماتە و خەیاری بۆ 25% بەرزکردووەتەوە و 16 هەزار دۆنم زەویشیان بۆ تەرخان کردووە.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی کە بە 964 دراوە، ئەمساڵ 185 هەزار تۆن خەیار و تەماتە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەرهەم هێندراوە.

“ئێمە لە سنووری پارێزگای سلێمانی 22 هەزار خانووی پلاستیکیمان هەیە و ئەوەش لەسەر ئاستی عێراق دەمانکات بە یەکەم پارێزگا لە رێژەی خانووی پلاستیکیدا، ئەوەش هاوکاریی زۆری بەرهەمهێنانی تەماتە و خەیاری کردووە”، ئەوە قسەی شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “ساڵانی پێشوو لە سنووری پارێزگاکە 10 هەزار دۆنم زەوی بۆ تەماتە و خەیار دابین کرابوو بەڵام ئەمساڵ 16 هەزار دۆنم کراوە بەو بەرهەمانە و هەندی سەوزەی تر”.

بە پێی نرخی عەلوەی سلێمانی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 12.11.2023 نرخی یەک کیلۆ تەماتەی ناوخۆ لەنێوان 500 بۆ 850 دیناردایە و نرخی کیلۆیەک خەیاری خۆماڵیش لەنێوان 700 بۆ 850 دیناردایە.

سه‌وزه‌ و میوه‌ی سلێمانی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده...

سه‌وزه‌ و میوه‌ی سلێمانی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت