مریشکفرۆشی پێنجوێن. وێنە :964
هۆكارهكهى ئاشكرا دهكرێت
لە پێنجوێن مریشك نزیکی هەزار دینارى چووهته سهر
+964
کامیار کەمال ـ پێنجوێن
ئەمڕۆ لە قەزای پێنجوێن کیلۆیەک مریشک بە چوار هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە سێ رۆژی رابردوو نرخی کیلۆیەک مریشک 700 دینار بەرزبوەتەوە.
محەمەد حەمەئەمین، دابەشکاری سەرەکی مریشکه لە قەزای پێنجوێن بە 964ـی وت، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ئەوەیە، هەناردەى ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت.
وتیشى “لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا چەندین قاعهی مریشک بە تەواوی بارکراون و نێردران بۆ ناوچەکانی عێراق”.
به قسهى ئەو دابەشکارە، سێ بۆ چوار رۆژ لەمەوبەر لە قاعهکان یهك کیلۆ مریشكیان بە سێ هەزار و 300 دینار کڕیوە و کاتێکیش خۆیان دەیفرۆشنەوە 150 دیناری خێر دەخەنەسەر و دەیفرۆشنەوە بە دوکاندارەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، مریشک بە تەنیا لە پێنجوێن گران نابێت و ئەو گرانبوونە هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە.
هاوکات بەختیار کەریم، مریشکفرۆش بۆ 964 باسی لهوهكرد، نرخی مریشک لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 700 دینار بەرزبووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەچێتەوە خوارووی عێراق.
وتیشی “رۆژانی دیکە نزیکەی 50 مریشکمان دەفرۆشت بەڵام ئەمڕۆ 25 مریشکمان داگرتووە تا ئێستا 10 مریشکمان فرۆشتووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی 964 لە قەزای پێنجوێن نزیکەی 30 کێڵگەی بەرهەمهێنانی مریشک هەیە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن