رۆژانە 500

بەردەڕەش مانگێکی قەرەباڵغی بەڕێکرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

مانگی رابردوو مانگێکی پڕ چالاکی بووە بۆ تەندروستی بەردەڕەش، بەنزیکەیی بۆ هەر رۆژێک 500 چارەخواز چونەتە بنکەکانی ئەوێ، بەهۆی دەستپێکردنی خوێندنیشەوە قوتابی زۆر سەریان تێکردوون.

ئەو ئامارانە تەندوستی بەردەڕەش بڵاوی کردوونەتەوە: 15 هەزار کەس چوونەتە  15 بنكه‌ى ته‌ندروستیی و به‌شه‌كانى پێشوازى و فریاكه‌وتن، پێنج هەزار و 570 قوتابیش پشکنینی چاویان کردووە.

بۆ منداڵبوون مانگێکی بە بەرەکەت بووە، 97 منداڵ لەوێ لەدایکبوون، ئەوانەی وەفاتیشیان کردووە شەش کەسن.

ئامارەکە هەندێ وردەکاری تری تێدایە، لەوانە:
وەرگرتنی ڤاکسین بۆ منداڵان: 2717
وەرگرتنی ڤاکسین بۆ گەورەکان:1787
پێدانی ڤاکسینی گەزاز بە ژن: 288
پێوەدانی دووپشک: 21
گەستنی سەگ: 8، ئەو کەسانە 21 ڤاکسینیان پێ دراوە.

بەردەڕەش لەباکوری خۆرئاوای هەولێرەو قەزەیەکە سەر بە دهۆکە، یەکێکە لە قەزا گەورەو قەرەباڵغەکانی ئەوێ.

لەسەر کوشتنی ئاسایشەکەی بەردەڕەش دوو کەس دەستگیرکران

لەسەر کوشتنی ئاسایشەکەی بەردەڕەش دوو کەس دەستگیرکران

لە بەردەڕەش زاوا لە جیاتی زێر پارە دەداتە بووکه‌خان

لە بەردەڕەش زاوا لە جیاتی زێر پارە دەداتە بووکه‌خان