هۆشداری لەجۆری جیاوازی قارچک دەدرێت
نۆبەرەی قارچکی ئەمساڵ لە قەزای پێنجوێن سەری دەرهێنا
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
یەکەم نۆبەرەی قارچکە بەتامەکەی پێنجوێن سەری دەرهێنا، هەندێک لە دانیشتوانی پێنجوێنیش هیچ چاری دیکەیان نییە جگە لەوەی بچن کۆیبکنەوە و بیخۆن، هەر واشیان کردووە.
محەمەد رەحمان، کە دانیشتووی گوندی کێلوە لە قەزای پێنجوێن، یەکێکە لەوانەی گەیشتووەتە نۆبەرەی قارچکی ئەمساڵ و بۆ 964ـی گێڕایەوە، قارچکی سروشتی تام و لەزەتێکی تایبەتی هەیە و لە رووی تەندروستیشەوە باشترە.
وتیشی، “ساڵانە لە دوای بارانبارین و نەرمبوونەوەی زەوی روو دەکەنە هەردەکان بۆ کۆکردنەوەی قارچکی سروشتی و بەرهەمەکەش هێندە نییە هاوڵاتیان بیفرۆشن، مەگەر کەسێک لە ساڵێکدا چەند کیلۆیەک بفرۆشێت”.
964 دەزانێت، ساڵی رابردوو لە 20.11.2022 یەکەم نۆبەرەی قارچک پێگەیشت، بەڵام ئەمساڵ 12 رۆژ پێشتر سەری دەرهێناوە.
عومەر عەبدوڵا، رووەکناس لەبارەی قارچکەوە زانیاری بۆ 964 خستەڕوو و رایگەیاند، دەبێت هاوڵاتیان زۆر وردبن لە ناسینەوەی قارچک و ئەوەش پێویستی بە ئەزموونە، بەڵام بە گشتی قارچکی وەرزی پاییز و بەهار سەلامەتن.
لە پێنجوێن دەرمانە کشتوکاڵییەکان رۆژانە زیان لە نزیکەی 10 جوتیار دەدەن
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد