حاسڵاتی غەزە و ئەم دەوروبەرە

“ئیسرائیل نەیهێشت 12 بیانی ئازاد بکرێن”

964+

ژووری هەواڵ

خاچی سوری فەلەستینی دەڵێت: ناتوانین بریندارەکان بگوازینەوەو رۆژانە ئامبۆلانسەکان لە رێگا بۆردوومان دەکرێن.

سایتی بلومبێرگ بڵاویکردەوە: نەختینەی یەدەگی دراوی بیانی لە ئیسرائیلدا حەوت ملیار دۆلار کەمی کردووە، ئەمەش تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا.

وتەبێژی حەماس دەڵێت: پێش چەند رۆژێک خەریک بوو 12 کەس ئازاد بکەین لەوانەی هەڵگری رەگەزنامەی بیانین، بەڵام ئیسرائیل رێی لەو پرۆسەیە گرت.

وەزارەتی ناوخۆی غەزە رایگەیاند: نزیکەی 900 هەزار کەس خەریکە رووبەڕووی کارەساتێکی گەورەیی مرۆیی دەبنەوە، چونکە نە نانیان دەست دەکەوێت نە ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت: شەقامی سەرەکی سەڵاحەدینیان کۆنترۆڵکردووە کە یەکێکە لە شا رێ ستراتیژییەکانی غەزە، بەم هۆیەوە خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون بۆ خوارووی غەزە.