تەنیا بۆ نەخۆشی ماوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن مۆڵەت وەرگرتنی فەرمانبەرەکانی راگرت

964+

ژووری هەواڵ

مۆڵەت وەرگرتنی فەرمانبەرانی کۆمیسیۆنی باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق راگیرا، لەمەودوا تەنیا بۆ نەخۆشی دەتوانن ئیجازە بکەن.

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق فەرمانێکی دەرکردووە و بڕیاریداوە بە راگرتنی سەرجەم مۆڵەتى ئاسایی و کاتیی فەرمانبەرەکانى، تەنیا مۆڵەتى نەخۆشى نەبێت، کە دەبێت بە راپۆرتى لیژنەى پزیشکیى پاڵپشتیکراو بێت.

فەرمانەکە لە رێکەوتی 2.11.2023 دەرچووە و تا دواى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانی عێراق کارى پێدەکرێت.

بە گوێرەى نووسراوەکە، ئەو بڕیارەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان لە یەکشەممەوە چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

بڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەبێ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

سبەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

سبەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات