"توانیمان زوو ئاستەنگەکان کۆنترۆڵبکەین"

پارێزگای هەولێر: پێشبینی ئەو بارانە بەخوڕە نەکرابوو لە هەولێر

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی بارانێکی بەخوڕ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە بەتایبەت هەولێر، ئاو لە چەند گەڕەک و شەقام و کۆڵانێکی هەولێر کۆبووەوە، پارێزگای هەولێر لە بارەی ئامادەکارییەکانەوە راگەیندراوی هەیەو و دەڵێت، بارانەکە پێشبینی نەکراو بووە.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 28 ملم باران باریوە تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر، کە دوور لە چاوەڕوانی و پێشبینی کەشوهەوا ئەو بارانە بەخوڕە باریوە.

دەشڵێت، توانراوە بەهۆی ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر پێشتر ئیدارەی ئەو دۆخە بدرێت و کۆنترۆڵبکرێت لەلایەن تیمەکانی خزمەتگوزاری هەولێرەوە.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، پێشتر توانیویانە 350 کیلۆمەتر رێڕەوی ئاوەڕۆ فروان بکەن و پاکیبکەنەوە، پاککردنەوەی بەردەوامی مەنهۆڵەکان، تەواو کردنی 20 پرۆژەی رێگریکردن لەلافاو، هەروەها 43 پرۆژەی دیکە کە لەبواری جێبەجێکردندان بۆ هەولێر ئەنجامدراوە وەک ئامادەکاری بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی لافاو.

ئەوەی ئەمڕۆش روویداوە چاوەروان نەکراو بووە کە ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقامەکان بۆ هاوڵاتیان دروستبووە و ئاو چووەتە هەندێک ماڵەوە دواتر لەلایەن تیمەکانیانەوە بەهانایانەوە چوون و هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێنەکەوتووەتەوە، پارێزگای هەولێر وادەڵێت.

ئەو شوێنانەی لە هەولێر لافاوی تیادا دروستبووە

ئەو شوێنانەی لە هەولێر لافاوی تیادا دروستبووە