لە جەژن دەچێت
“ئه‌وه‌ی دڵ پێی خۆشه له فێستیڤاڵی هه‌نار و پاییزی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه”
964+
محه‌مه‌د عومه‌ر
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 2.11.2023 نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە ده‌ستپێكرد، كه ماوه‌ی سێ رۆژ دەخایەنێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگازی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی دڵ پێی خۆشه و نه‌فس حه‌زی لێیه‌تی، له فێستیڤاڵی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە ساڵانە لە مانگی 11 لە پارکی شاری یاریی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
نوخشه ناسیح قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه به 964ی راگه‌یاند، ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنیان بۆ هه‌موو جوتیارانی هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری ره‌خساندووه به‌شداریی بكه‌ن و به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش بكه‌ن.
وتیشی، لیژنه ته‌ندروستییه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت له رۆژانی فێستیڤاڵ ئاماده ده‌بن و چاودێریی به‌رهه‌مه‌كان و كه‌شی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن و ئاسانكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له لای خۆیه‌وه چیا قاسم، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه به 964ی وت “دوو رۆژه له هه‌ڵه‌بجه وه‌ك جه‌ژنه، ماڵ نییه میوانی نه‌بێت، میوانی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه هاتوون بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كه”.
وتیشی، “ئه‌وه‌ی دڵ پێی خۆشه و نه‌فس حه‌زی لێیه له هه‌نار و به‌رهه‌می دیكه‌ی خۆمانه و كاری ده‌ستی و زۆر شتی دیكه، له فێستیڤاڵه‌كه هه‌یه”.
لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە هەنار، هەنگوین، توو، سرکە و میوە و دەیان جۆرە بابەتی دیکە نمایشکراون.
بە پێی ئاماری تۆڕی رێکخراوەکانی هەڵەبجە تەنیا لە ساڵی رابردوودا لە هەشتەمین فێستیڤالی هەنار و پاییزی هەڵەبجە 250 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە و فرۆشیش تێیدا 950 ملیۆن دینار بووە، 750 خاوەن بەرهەم لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بوون، 487 خاوەن بەرهەمیان ژن بوون.
داڕشتنه‌وه: ئەرسەلان عەبدوڵا