برینداریش هەیە

له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ست دا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ رێگه‌ی چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران، كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ست دا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ رووداوێکی ھاتوچۆ لە رێگەی چۆمان – حاجی ئۆمەران روویداوه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ست دا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

رووداوه‌كه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ باسی كردووه‌، لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا کامیری و ترێلە ئیسکانیایه‌ك بوو، كه‌ ترێله‌كه‌ ئێرانییه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا شۆفێری تۆیۆتا کامیرییه‌كه‌ گیانی لەدەست دا، هەروەها کەسێکیش بریندار بوو.

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەس...

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا