تەقە کراوە
لە سۆران دوو کەس بریندار بوون
+964
ئاکام غەفور- سۆران
کەمێک پێش ئێستا بەهۆی کێشەی کۆمەلایەتییەوە شەڕێک لە گەڕەکی بەختیاری لە قەزای سۆران روویدا، بەم هۆیەوە دوو کەس بریندار بوون
شایەتحالێک کە لە شوێنی رووداوەکە بوو، بە 964ی وت، پیکابێکی سوور هات و دەستڕێژی گوللـەی لە ماڵێك کرد و رۆیشت.
شەمال دێوالی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ی وت، “شەڕ روویداوە و کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە، دوو کەس بە سووکی بریندارن، کە بە دار و بەرد له یهكتریان داوه و كهس به فیشهك بریندار نهبووه”.
شەمال دێوالی ههروهها وتی، تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە، هەوڵی سەرەکیمان کۆنتڕۆلکردنی دۆخەکە بوو، كه کۆنتڕۆڵمان کرد، مەفرەزەکانیشمان لە شوێنی رووداوەکەنو لە هەوڵی ئەوەین هەر ئەمشەو تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەین.
“بە هۆی ئەوەی کاتی دەوام نییە، هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە، ئهمه قسهی وتهبێژی پۆلیسی سۆرانه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا