پاڵەوانێکی کورد بەشداری میستەر ئۆڵۆمپیا دەکات

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

پاڵەوانێکی کوردی یاری لەشجوانی بەشداری پاڵەوانیەتی میستەر ئۆڵۆمپیا دەکات.

ئارام ئەمین پاڵەوانی کورد لە یاری لەشجوانی بەشداری پاڵەوانیەتی میستەر ئۆڵۆمپیا دەکات لە ویلایەتی فلۆریدای وڵاتی ئەمریکا و پاڵەوانیەتییەکەش تا 1. 11. 2023 بەردەوام دەبێت.

ئارام ئەمین بە 964ـی وت، ماوەی شەش مانگە خۆی بۆ ئەم پاڵەوانیەتییە ئامادە دەکات و چاوی لە دەستەبەرکردنی ئەنجامی باشە.

وتیشی، لە ئێستادا یاری لەشجوانی بووەتە یەکێک لە وەرزشە گرنگەکان لەسەر ئاستی جیهان و هەربۆیەش هەوڵ ئەدات بەشداری پاڵەوانیەتیە ئاست بەرزەکانی جیهان بکات.

ئارام ئەمین کە بۆ دووەم جارە لە پاڵەوانیەتی جیهانی میستەر ئۆڵۆمپیا بەشداری دەکات، لە پێشبرکێی ماستەری سەروو 35 ساڵ لە شێوازی بۆدی بێڵدین رکابەری لە نێو پاڵەوانیەتیەکە دەکات.

پێداچوونەوە: تونا نەقی