حاسڵاتی ئەمڕۆ
یونسێف دەڵێت باردۆخی غەزە نزیک دەبێتەوە لە کارەسات
+964
ژووری هەواڵ
رێکخراوی یونسێف رایگەیاند بەهۆی نەمانی ئاوی خواردنەوە، بارودۆخی غەزە نزیک دەبێتەوە لە کارەسات
سوپای ئیسرائیل دەڵێت شەوی رابردوو 300 ئامانجی حەماسیان پێکاوە، حەماسیش دەڵێت گورزیان لە سوپای ئیسرائیل وەشاندووە.
پۆتین دەڵێت: ئەو موسوڵمانانەی لە داغستان دژی ئیسرائیلییەکان وەستانەوە هەمووی بە فیتی ئەمریکا ئەو کارەیان کرد و لێپێچینەوەی توندیان لێ دەکرێت.
ئەم بەیانییە سنوری نێوان ئیسرائیل و لوبنان ئارام بوو، بەڵام لە هەر ساتێکدا ئەگەری دروستبوونەوەی گرژی هەیە، دوێنێ حیزبوڵا و ئیسرائیل چەند ئامانجێکی یەکتریان پێکا.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت: پێشڕەویمان بۆ غەزە دەست پێکردەوە، بەڵام ئەمجارە زانیاری هەواڵگری وردمان پێ گەیشتووە.