شەش ساڵە هۆڵی نەشتەرگەرییەکەیان چاک نەکراوە

کێشە تەندروستییەکانی دەربەندیخان هەر چارەسەر نەبووە

964+

توانا نەقی

لە دوای بومەلەرزەکەی ساڵی 2017 کە قەزای دەربەندیخان یەکێک بوو لەو ناوچانەی زۆرترین زەرەرو زیانی مادی بەرکەوت بە وتەی بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە کەرتە تەندروستییەکەشی لەو کاتەوە نەهاتووەتەوە سەر خۆی.

ئێستا قایمقامی شارەکە هۆشداری دەدات لەوەی گوێ لە داواکارییەکانیان نەگرن زیاتر کەرتی تەندروستی بەرەو خراپی دەچێت.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ناچار بووین بۆ جاری دووەم بڕۆینەوە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی گرفتەکان چارەسەر بکەن.

وتیشی، داوای هۆڵی نەشتەرگەری، شوێنی مانەوەی پزیشک و هێنانی دکتۆری پسپۆر بەتایبەت گورچیلە و ئێسک و ژنا، کردووە.

قئمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بوەکرد، هیچ مانای نییە تا ئێستا نەتواندرێت پشکنینی هاوسەرگیری لە قەزاکەدا بکرێ، ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن یان دەبێت بچەنە کەلار یان سلێمانی و ئەو هەموو رێگایە بڕن.

ئەو داواکاریانەی ئێمە هەمانە بۆ کەرتی تەندروستی بەشێکی پارەی تێناچێت و بەشێکیشی پارەیەکی ئێجگار کەمی دەوێت بۆیە حەقە بە زوترین کات بۆمان جێبەجێ بکەن، سلێمان محەمەد وای وت.