دیمەنێک لە کلاسیکۆی دوێنێ لە کەتەلۆنیا. فۆتۆ:AFP
پەناڵتیان دەویست
“دوای شكستی كلاسیكۆ یه‌خه‌ی ناوبژیوانیان گرتووه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆناڵد ئاراوخۆ به‌رگریكاری بارسێلۆنا هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوبژیوانی یاریی كلاسیكۆ و ده‌ڵێت، په‌ناڵتی بۆ ئه‌و هه‌ژمار نه‌كردووه.
ئێواره‌ی شه‌ممه له یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه، ریال مه‌درید له ناو یاریگه‌ی بارسێلۆنا به 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی هێرشی كرده سه‌ر مانزانۆی ناوبژیوانی یارییه‌كه و ده‌ڵێت، له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئه‌و نه‌ژمارد، كاتێك چوامینی به‌ریداوه‌ته‌وه.
ئاراوخۆ بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی قسه‌ی كردووه، “بڕیاری كۆتایی بۆ ناوبژیوانه، به‌ڵام حاڵه‌ته‌كه روون و ئاشكرا بوو”.
یاریزانه‌كه‌ی بارسێلۆنا دانی به‌وه‌دانا، له شكستی تیپه‌كه‌ی بێ هیوا بووه و ده‌شڵێت، “یارییه‌كه له كۆنتڕۆڵی ئێمه ده‌رچوو، ریال مه‌درید له پانتاییه‌كانی یاریگه زۆر باشتره، هه‌رچه‌نده ئێمه له گێمی یه‌كه‌مدا باشتر بووین و توانای ئه‌وه‌مان هه‌بوو گۆڵی دووه‌میش تۆمار بكه‌ین”.
رافا یوسێتی، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له لای خۆیه‌وه ئاماده‌نه‌بوو راسته‌وخۆ له باره‌ی ناوبژیوانه‌وه قسه بكات، به‌ڵكو ده‌ڵێت، “قسه‌كه‌ی چاڤی به‌سه، كه ده‌ڵێت پێویسته هه‌ر یارییه‌كه سێ چوار گۆڵ تۆمار بكه‌ین و نابێت چاوه‌ڕێی لێدانی سزا بكه‌ین”.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، كه له یانه‌ی بارسێلۆنا نزیكه، نووسیویه‌تی، مانزانۆ لێدانی سزای بۆ بارسێلۆنا هه‌ژمار نه‌كرد، كاتێك چوامینی ئاراوخۆی به‌ردایه‌وه.
ریال به‌م بردنه‌وه‌یه به 28 خاڵ گه‌ڕایه‌وه پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی لالیگا و یانه‌ی جیرۆناش به هه‌مان شێوه 28 خاڵی هه‌یه، بارسێلۆناش به 24 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئاتلێتیكۆ مه‌درید له دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بباته‌وه، پله‌ی سێیه‌م له بارسا وه‌رده‌گرێت.