هەر گەڕەكێک دوو تۆنی بەردەکەوێت

هەڵەبجە رۆژانە 88 تۆن خۆڵ و خاشاکی هەیە

964+

پێشەوا محەمەد

هەموو رۆژێک لە هەڵەبجە 88 تۆن خۆڵ و خاشاک فڕێدەدرێت، شارەوانی دەڵێت لە بۆنەکاندا ئەو رێژەیە زیاد دەکات.

شاری هەڵەبجە لە 39 گەڕەک پێکدێت و زیاتر لە 80 هەزار دانیشتووی هەیە.

سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “لە کاتی بۆنەکاندا رێژەی خۆڵ و خاشاکان بۆ 110 تا 120 تۆن بەرز دەبێتەوە”.

وتیشی، “هەموو ئەو خۆڵ و خاشاکی ناو کۆڵان و بازاڕەکەی هەڵەبجەوە لە لایەن یەک کۆمپانیاوە کۆدەکرێتەوە و فڕێدەدرێت”.

بە پێی ئامارەکەی شارەوانیی هەڵەبجە بێت، رۆژانە هەر گەڕەکێک زیاتر لە تۆن خۆڵ و خاشاکی بەردەکەوێت.

“ئەوکاتانەی وەرزی گەشتن لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە خۆڵ و خاشاک زۆرە و لە هەورامان و تەوێڵە و بیارە رۆژانە زیاتر لەو رێژەیەی ناو هەڵەبجەیان دەبێت”، ئەوەش قسەی سەلام بیلالە.

شارەوانی هەڵەبجە: بە ئەنقەست باخچەکان دەشێوێندرێن

شارەوانی هەڵەبجە: بە ئەنقەست باخچەکان دەشێوێندرێن